بەغدا -INA
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و لەکۆبونەوەیەکیشدا رایگەیاند، ئەو روداوانەی رویاندا جێگەی داخن و مایەی قبوڵکردن نییە و پێویستە بە هەمو جۆرێک رێگری لە دوبارەبونەوەیان بکرێت.
نووسينگەی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیاندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆشكی سەلام پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کرد و لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات و جەختکرایەوە لە پێویستی سەپاندنی ئاسایش و بەرقەرارکردنی سەقامگیری و مسۆگەرکردنی سەلامەتی هاوڵاتیان و رێگەگرتن لە دوبارەبونەوەی پێکدادانی چەکدار".
لە ڕاگەیاندراوێكدا هاتووەلە سەرۆک كۆمار ئاماژەی بەوەکرد،"ئەو روداوانەی رویاندا جێگەی داخن و مایەی قبوڵکردن نییە و پێویستە بە هەمو جۆرێک رێگری لە دوبارەبونەویان بکرێت".
جەختی لە گرنگی بەڕێوەچونی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی ناوچەی سەوز بەشێوەیەکی بێلایەن کردەوە
هاوکات هەر لە دیدارەکەدا، جەختی لە گرنگی بەڕێوەچونی کاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی ناوچەی سەوز بەشێوەیەکی بێلایەن و پیشەییانە بۆ دەرخستنی راستییەکان کردەوە.