لەناوبردنی بەرپرسێكی باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە باشووری بەغداد

ئەمنی
  • 1-09-2022, 13:53
  • +A -A

    بەغداد- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی حەشدی شەعبی لەناوبردنی بەرپرسێكی باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە باشووری بەغدا ڕاگەیەندرا.
    بەیاننامەیەكی ئەو دەستەیە كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە (INA) وەرگیراوە كە بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، دواتر مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری/ بەڕێوەبەرایەتی بەغدا توانی بەدواداچوون و چاودێریكردن و دەستگیركردنی ئەو بانگكراوە ( ا،ك،ن) لە ناوچەی لەتیفییە لە باشووری بەغدای پایتەخت بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو تۆمەتبارەی سەرەوە لەگەڵ ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان لەچەندین شوێن وبەش كاری كردووە ، لەنێویاندا شەڕ دژی هێزە ئەمنییەكانی قەزای قائم و كە خاوەنی ژمارەیەكی ئامارییە بەناوی  بۆدرەی مووچەی بەناو ڕێكخراوەكە، ئاماژەی بەوەشكرد : كە رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەریدا تەواو بوو بۆ بەدەستهێنانی سزای دادپەروەرانەی خۆی.