به‌غداـ INA
بانكی رافیده‌ین ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه ده‌ستپێكردنی پێدانی گه‌رێكی دیكه‌ی پێشینه به‌فه‌رمانبه‌ران و گرێبه‌ست و كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ راگه‌یاند.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه تێدا هاتووه" گه‌رێكی دیكه له‌پێدانی پێشینه به‌فه‌رمابنه‌ران و گرێبه‌ست و كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ ده‌ستپێكردووه و ئه‌م پێشینه‌یه له‌بڕی 5 ملیون دینار ده‌ستپێ ده‌كت تا 50 ملیون دیناربۆ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رگری و ناوخۆ، به‌ڵام بۆ فه‌رمابنه‌رانی گرێبه‌س له 5 ملیون دینار ده‌ستپێ ده‌كات 10 ملیون دینار و به‌پێی رێكار و رێنمایه‌كانی بانك پێیان ده‌درێت.
هه‌روه‌ها وتی" داواكردن بۆ وه‌رگرتنی پێشینه به‌رێگاری لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین له‌به‌غدایی پایته‌خت و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه ده‌بێت و لقه‌كانی بانك به‌رده‌وام له‌وه‌رگرتنی داواكاری فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان.