بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئەیلول ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەكی وەزارەت كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە (INA) وەرگیراوە: كە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی رێنمایی دەستپێكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازیی بۆ مانگی ئێستای مانگی ئەیلول راگهیاندووه.
وەزارەتەكە جەختی لەوە كردەوە: ئیدارەی بانكهكانی ڕەشید و ڕافیدەین بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی مووچەی خانەنشینە مەدەنی و سەربازییەكان بۆ مانگی ئێستا لە ڕێگەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە تهواوكردووه و داوای لە هەموو خانەنشینە مەدەنی و سەربازییەكان كرد كە لە رێی نامەوە پەیامەكانیان بۆ چووە تا پەیوەندی بە لقەكانی بانكەكان و دەرچەی ئۆتۆماتیكی لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.