سه‌ید حه‌كیم: داوای به‌سه‌رخستنی زمانی لۆژیك و گفتوگۆ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چیناتی وحزبایه‌تی ده‌كات

سیاسی
  • 1-09-2022, 10:30
  • +A -A

    به‌غداـ INA   

      سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی سه‌ید عه‌مار حه‌كیم داوای كرد زمانی عه‌قل و لۆژیك و گفتوگۆ وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌ل به‌سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ته‌سكی حزبی و چیناتی بكه‌وێت. 

    حه‌كیم له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو رووداوی نه‌خوازراومان بینی، خوێنی خۆشه‌ویست رژا و ئه‌گه‌ر به‌چاوێكی راست و حه‌كیمانه‌ ته‌ماشه‌ی ئه‌وه‌ی رووداوانه‌ بكه‌ین وا پێویست ده‌كات له‌سه‌ر ئێمه‌ زیاتر كاربكه‌ن له‌پێناو بیناكردنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و دادپه‌روه‌رانه‌ كه‌هه‌موومان هه‌میشه‌ داوای ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ین ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ به‌ده‌ست بێت له‌سونگه‌ی بروابوونی به‌هێزی ئێمه‌ كه‌تاكه‌ گه‌ره‌نتیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  ئه‌و روودانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ یان شتێكی وا رووبدات كه‌ئالۆز و وماڵوێرانی له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان زیاتر بكات. 

     هه‌روه‌ها وتی" وڵاته‌ خۆیشه‌ویسته‌كه‌مان له‌هه‌مبه‌ر ركمانی هه‌بوونی خۆیه‌تی، بۆیه‌ پێویسته‌ زمانی عه‌قل و لۆژیك و گقتوگۆ وبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینایه‌تی و حزبی به‌رته‌سك به‌كه‌وێت.