لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کازمی بایدن داوا لەسەرکردەکانی عێراق دەکات کە بەشداری دیالۆگی نیشتمانی بکەن

سیاسی
  • 31-08-2022, 22:44
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە داوای لەسەرکردە عێراقییەکان کرد کە بەشداری دیالۆگێکی نیشتمانی بکەن بۆ پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەک لەدەرەوەی بنبەستی ئێستا، هاوکات ستایشی هەوڵەکانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دەکات لەمامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دوایە دا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند " کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت دواین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە تاوتوێ کرد.
    لەبەیاننامەکەدا هاتووە" بایدن لەمیانەی داواکردنی پشتیوانی ئەمریکا بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و دەریبڕیوە و وەک لە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراقدا هاتووە".
    بەپێی راگەیەندراوەکە، بایدن ڕۆڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەرکردایەتی حەکیمانەی بەرزنرخاند لە کاتی زیاتربوونی گرژییە سیاسییەکان و ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکە.
    لەبەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەرو " سەرۆکی ئەمریکا ستایشی خۆی بۆ ئەدای هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەربری هاوکات سەرەخۆشی لەکەسوکاری شەهیدانی عێراق کرد".
    بایدەن داوای لە هەموو سەرکردە عێراقییەکان کرد کە دەست بکەن بە دیالۆگێکی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی نەخشەڕێگایەک بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق لە بنبەستی ئێستا دەربهێنن.
    بایدن ستایشی هەوڵەکانی کازمی کرد بۆ ئەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی دیالۆگ و دبلۆماسییەوە بەرزنرخێنێت و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دەربری.