بەغداد - INA
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییە گشتییەكان ئەمرۆ چوارشەمم، بڕیاری گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا ڕاوێژكارییە بیانییەكان بۆ جێبەجێكردنی ڕێگا چواردەوری بەغدا ئاشكراكرد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ڕێگاكان چارەسەرێكی ڕیشەیی كێشەی قەرەباڵغی هاتوچۆ دەكەن.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەكانی وەزارەت حسێن جاسم بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: رێگای چواردەوری شارەكان فشار لە ڕێگا ناوخۆییەكان كەم دەكەنەوە لە ئەنجامی تێپەڕبوونی بارەكان، هەروەها بەشداریش دەكەن لە كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە ناو شارەكاندا، وتیشی: رێگای بازنەیی لە میسان لە ساڵی 2017 تەواو بوو و ئێستا چووەتە بواری خزمەتەوە، لە كاتێكدا لە پارێزگای واست بەشێكی لە مانگی داهاتوو دەكرێتەوە، هەروەها رێگای بازنەیی زەیقار ڕێژەی تەواوبوونەكەی گەیشتە 60٪ و پردی باكوری ناسریە و نزیكبوونەوەكەی گەیشتە 30٪ تەواوبوون.
ئاشكراشیكرد: بوونی پلان بۆ دامەزراندنی ڕێگای بازنەیی دەرەوەی شارەكان هەموو پارێزگاكان دەگرێتەوەو جەختیكردەوە لەسەر بوونی نەخشەسازی بۆ ڕێگای بازنەیی لەزۆربەی پارێزگاكاندا لەوانە كەربەلای پیرۆز و بابل.
وتیشی: فەرمانگەكەیان ڕێگای بازنەیی چوارەمی هەیە كە چارەسەری ڕیشەیی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە بەغدا دەكات.