بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە پاپا فرانسیس جەختی كردەوە كە دیالۆگ و برایەتی ڕێگای خوازراون بۆ چارەسەركردنی سەختییەكانی عێراق.
پاپای ڤاتیكان لە تویتێكدا بۆ ناوبراو كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوای خۆیدا هێنا رایگەیاند: بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە توندوتیژانە دەكەم كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەغدا روویاندا، با پێكەوە دوعا بۆ گەلی عێراق بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد : دیالۆگ و برایەتی ئەو ڕێگایەیە كە دەبێت پەیڕەوی لێبكرێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو سەختییانەی ئێستا ببینەوە و بگەینە ئامانجی خوازراو.