بەغدا - INA-نەسار حاج
ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمپانیای بیمەی نیشتمانی میكانیزمی پێدانی بیمە بە هاوڵاتیان ئاشكرا كرد، هەروەها ئەو ڕێوشوێنانەی لەو بارەیەوە گیراونەتەبەر.
بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە، ئیسڕا ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : بە گرێبەستێك پەیوەندی بە كڕیار هەیە كە جۆر و شوێنی بیمە لەخۆدەگرێت كە دەبێت بیمە بكرێت، وەك ژیان، ئۆتۆمبێل، ئاگركەوتنەوە و رووداوەكان... هتد.
ئەو ڕوونیكردەوە كە : هەر بیمەیەك مەرج و ئیستسنای لەخۆدەگرێت كە كڕیار كە دواتر پێی دەوترێت بیمەكراو، دەبێت ئاگاداری بێت لە ئەگەری داواكاری قەرەبووكردنەوەدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕی پارەی پێویست بەپێی نرخی بیمەیە،و ئەم نرخە بە باجێكی دیاریكراوی نرخ دیاری دەكرێت كە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە، و كۆی گشتی بڕە پارەكە بە بەكارهێنانی هاوكێشەیەكی سادە هەڵدەسەنگێندرێت كە پارەكە لێی دەردەهێنرێت بە چەند هێندەكردنی بیمە بەپێی نرخ بۆ بەدەستهێنانی ئەو پارەیەی كە دەبێ بدرێت.
بەردەوام بوو و گوتی : لە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوەك دەبێت دەستبەجێ ڕاپۆرت بكرێت بۆ ئەوەی لەلایەن پسپۆڕانی شارەزا دەستنیشان بكرێت، هەروەها ڕاپۆرتی پسپۆڕەكە پێشكەش بە بەشەكە دەكرێت بۆ لێكۆڵینەوە و دیاریكردنی بڕی قەرەبووەكە، بە مەرجێك زیاد نەكات و حاڵەتی لەدەستدان لە كاتی ڕووداوەكەدا.