بەغدا - INA
كاردیناڵی غەبتە پاتریاك لویس رافائیل ساكۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ستایشی هەڵوێستی سەرۆكی رەوتی سەدری موقتەدا سەدری كرد، لە هەمان كاتدا داوای چارەسەری راستەقینە كرد لە وەڵامی خواستەكانی خەڵكدا.
ساكۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : دەستخۆشی لە هەڵوێستی موقتەدا سەدر دەكەین كە بوێری و بەرپرسیارێتی مرۆیی و نیشتمانیی نیشان دا بە داوای وەستاندنی توندوتیژی و كشانەوە لە ناوچەی سەوز بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت.
هیوای خۆی دەربڕی كە لایەنەكانی دیكە لە پێناو عێراق و عێراقییەكان ئیمتیاز بدەن، هەروەها عەقڵانییەت و ئارامی بگرنەبەر لە دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە كە وەڵامی ئاواتەكانی هاووڵاتیان بداتەوە بۆ ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئابووری و ژیانێكی شایستە.