وەزیری نەوت و باڵیوزی هیندستان تاوتوێی وەبەرهێنانی هاوبەش لە پیشەسازی پاڵاوتن و کەرتی پاڵاوگەکان کر

ئابوری
  • 31-08-2022, 14:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوت، و پرشانت بیسای، باڵیۆزی هیندستان لە بەغدا، گفتوگۆیان لە بارەی ، وەبەرهێنانی هاوبەش لە پیشەسازی پاڵاوتن و کەرتی پاڵاوگەکان کرد.
     وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوت پێشوازی لە پرشانت بێسایی باڵیۆزی هیندستان لە بەغدا كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەشدا پرسگەلێكی بەرژەوەندی هاوبەش و گرنگی بەهێزكردنیان خستووەتەڕوو پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا”.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی پاڵاوتن و پاڵاوگه‌كان له‌ عێراق و هیندستان كرا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستی به‌كاربردن، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین پرۆژه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا پێشبینی كراوه‌".
     وەزیری نەوت جەختی كردەوە، "پێویستی بەهێزكردنی هاریكاری هاوبەشی نێوان عێراق كە گەورەترین هەناردەكاری نەوتە بۆ هیندستان، كە یەكێكە لە گەورەترین هاوردەكارەكانی جیهان"، ئاماژەی بە "قوڵایی پەیوەندییە مێژووییەكان" كرد بەستنەوەی هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا و پەرۆشیان بۆ پەرەپێدانیان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات”.
     لای خۆیەوە باڵیۆزی هیندستان " خواستی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا دەربڕی”