بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، هانی موسا عەقابی، وەزیری تەندروستی، سەردانی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی شاری پزیشکی بەغدای کرد.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیاندراوێكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی، هانی موسا عەقابی، بەدواداچوونی بۆ باری تەندروستی بریندارانی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی شاری پزیشکی کردووە، " ئاماژە بەوە دەکات کە "وەزیرەکە لەلایەن تیمە تەندروستییەکانی سەرپەرشتی چارەسەرکردنەکەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەوانەوە ئاگادارکرایەوە."
وە ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزیر داوای ئاڕاستەی کرد کە خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش بە هەموو حاڵەتەکان بکرێت تاوەکو چاکبوونەوەی تەواویان دەبێت"، ستایشی "هەوڵ و وەڵامدانەوەی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی" کرد.