بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێدانی مووچەی خانەنشینکراوانی بیمەکراو بۆ مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ی ڕاگەیاند.
سالار عەبدولستار وەزیری كار لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ڕایگەیاندووە، "مووچەی ئەو كرێكارە خانەنشینانەی بیمەكراون بۆ مانگی ئەیلولی 2022 خەرج كراوە".
هەروەها خولود حیران، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەت، پشتڕاستی كردەوە، لە میانی ڕاگەیاندراوێكدا ، "تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی خانەنشینكراوی بیمەكراو، كە لە دوانزە سەعاتەوە دەستپێدەكات کاتژمێر لە پاشنیوەڕۆی ئەم ڕۆژەدا، چوارشەممە، کە هاوتایە لەگەڵ ٣١ی ئاب."