بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی گەڕانەوەی كاری ئەو هێڵە ئاسمانیانەی راگەیاند كە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق كاردەكەن.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەو هێڵە ئاسمانیانەی لە فڕۆكەخانەكانی عێراق (ئێرانی و ئیمارات و ئایر عەرەبی) كاردەكەن گەڕاونەتەوە بۆ ئەنجامدانی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكانیان وەك هەمیشە".
و ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای گەڕانەوەی دۆخی ناوخۆیی، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی چەندین ڕێوشوێنی گرتەبەر کە کۆمپانیاکانی کارپێکردن دڵنیا دەکاتەوە و دەست بە کارەکانیان دەکاتەوە لە خزمەت گەشتیارەکەدا."