پۆلیسی نه‌جه‌فی پیرۆز: هه‌موو ئاماده‌باشیه‌كیان كردووه‌ بۆ سه‌ردانكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی

ناوخۆ
  • 31-08-2022, 12:30
  • +A -A

    به‌غداـ INA ـ حه‌یده‌ر فه‌رمان 

    فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌فی پیرۆز ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ راگه‌یاند هه‌موو ئاماده‌باشیه‌كیان كردووه‌ بۆ رێ وره‌سمی زیندووكردنی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن س.خ. 

    وته‌بێژی فه‌رمانده‌ عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر مقیداد موسه‌وی به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف هه‌موو ئاماده‌باشیه‌كان كردووه‌ بۆ سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی كه‌ یه‌كێك له‌پلانه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ئه‌منی و ته‌حدییه‌كانه‌یه‌تی. 

    هه‌روه‌ها وتی" پلانی سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی پێكهاتووه‌ له‌دوو به‌ش: ئه‌منی و رێكخستن...كه‌پێویستی به‌هه‌وڵێكی گه‌وره‌ و زۆر و رژد هه‌یه‌. 

     ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ كه‌رتی نه‌جه‌فی پیرۆز به‌ر‌پرسیاره‌تی چۆنه‌ژووره‌وه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی پارێزگای دیوانییه‌ به‌ره‌و باشوور و ئاراسته‌ی كه‌ربه‌لای پیرۆز له‌خۆی ده‌گرێت و ئه‌و سه‌ردانیكه‌رانی له‌ده‌روه‌به‌ری پارێزگای بابله‌وه‌به‌ره‌و به‌ئاراسته‌ی كه‌ربه‌لاوه‌ دێن به‌نه‌جه‌فی پیرۆزه‌وه‌ تێپه‌رده‌بن سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ی به‌رێگای فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی پیرۆزه‌وه‌ له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دێن. 

     عه‌قید مقیداد موسه‌وی وت" زۆرێك له‌سه‌ردانیكه‌ران یه‌كه‌م جار سه‌ردانی ئیمام عه‌لی س.خ ده‌كه‌ن دواتر به‌ره‌و كه‌ربه‌لای پیرۆز به‌رێده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌رێگا سه‌ره‌كییه‌كان به‌رێگای نه‌جه‌ف – كه‌ربه‌لاوه‌ به‌ره‌و شاری كه‌ربه‌لا دێن. 

    وته‌بێژی پۆلیسی نه‌جه‌فی پیرۆز دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ له‌روویی ئه‌منیه‌وه‌ كۆنترۆڵكراون و هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ریان نییه‌. وئاماژه‌ به‌وه‌شی دا پشتگیریه‌كی باش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و فڕۆكه‌ی سوپا بۆ ئه‌م پلانه‌ ئه‌منییه‌ هه‌یه‌ و هه‌موو پێكهاته‌ ئه‌منییه‌كان به‌شداری ئه‌م پلانه‌ ده‌كه‌ن له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن س.خ.