رافیده‌ین روونكردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پێش كێش كردن بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانه‌نشیان ده‌دات

ناوخۆ
  • 31-08-2022, 11:27
  • +A -A

    به‌غداـ INA  

    بانكی ره‌فیده‌ین ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پێش كێشكردنی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانه‌نشینان له‌لقه‌كانی شاری به‌غدا وپارێزگه‌كانی دیكه‌. 

     نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" خانه‌نشینان ئازادن بۆ ده‌ست نیشانكردنی هه‌ر لقێكی بانك بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك بن. هه‌روه‌ها وتی" پێویسته‌ خانه‌نشین سه‌ردانی هه‌ر لقێكی بانك بكات بۆ داواكردنی پێشینه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی زانیاری تایبه‌ت به‌خۆی.

    هه‌روه‌ها راگه‌یاند" گۆژمی پیشنه‌ بۆ خانه‌نشیان له‌ 5 ملیون دینار ده‌ستپێ ده‌كات تا 25 ملیون دینار.