نرخی دۆڵار تۆزێك دابه‌زی

ئابوری
  • 31-08-2022, 11:15
  • +A -A

    به‌غداـ INA  

    ئه‌مڕۆ نرخی دۆڵار له‌بازاره‌كانی عێراقدا تۆزێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

    نرخی فرۆشتنی  100 دۆڵار به‌ 147.900 دیناری عێراقیه‌ و نرخی كرین 100 دۆڵار به‌ 147.800 دیناری عێراقیه‌.‌ 

    پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراقی بڕیاریدا كه‌نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی رێكبكرێته‌وه‌، نرخی كرینی دۆلار له‌وه‌زاره‌تی دارایی گه‌یشت به‌ 1450 دینار، به‌ڵام نرخی فرۆشتنی بۆ بانكه‌كان به‌ 1460 دینار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێك دیاریكرا، و نرخی هه‌ر دۆلارێك بۆ هاوڵاتیان گه‌یشت به‌ 1470 دیناری عێراقی.