به‌غداـ INA
هه‌واڵگیری سه‌ربازی له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" به‌رێوبه‌ری هه‌واڵگیری سه‌ربازی زانیاری وردی له‌لایه‌ن هۆبه‌ی هه‌واڵگیری سه‌ربازی لهفرقهی هه‌فت به‌ده‌ست كه‌وت كهتونێلێكی داعش هه‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ی چه‌ك وتهقهمهنیهكان، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م زانیاریانه به‌هاوكاری هه‌واڵگیری، هێزێكی فه‌وجی دوویی لیوای پیاده‌ی 28، ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌رانی ده‌ستیپێكرد تاگه‌یشت به‌شوێنی تونێله‌كه كه‌له‌ناوچه‌ی تی وه‌ن بوو له‌ئه‌نبار و قالدرمهیهكی هه‌بوو بۆ ناو تونێله‌كه كهبهرینی ته‌نها 150سم له‌ناوه وه به‌رین ده‌بوو وه‌كو ژوورێكی 450 مه‌تر.
هه‌روه‌ها وتی" له‌نا ئه‌م تونێله‌دا 91 حه‌شوه و 40 سه‌مونی هاون و 14 مووشه‌كی sbg9 و 18 گولله‌ی هاون و 5 لوله‌ی ته‌قینه‌وه و چوار هاون و 3 مووشه‌كی قادیفه و 3 مووشه‌كی دیكه تێدابوو، تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی ئه‌م چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی هه‌ڵگرت و ئێستا ناوچه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كاندایه.