بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی تەندروستی ئەنجامی رەوشی هەفتانەی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند.
وهزارهتی تەندروستی له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "هەزار و 316 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەها 3 حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبوە ، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 3 هەزار و 138 كەس.
ھەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەت ھاتوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە ٥٢ هەزار و ٣٠٠ کەس بووە.