بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کۆکردنەوەی ١٤ ملیۆن دۆلاری کرد بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە نوقمبوونی کەشتییە جێهێڵراوەکەی نەوتی (سەفەر) لە کەناراوەکانی یەمەن و ڕژانی نەوتێک کە ڕەنگە بیست ملیار دۆلاری تێبچێت بۆ پاککردنەوە.
لەوبارەیەوە راسل جێکی، ڕاوێژکاری ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن جنێف وتی : "کەمتر لە 14 ملیۆن دۆلارمان کورتە بۆ کۆکردنەوەی 80 ملیۆن دۆلار بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەپەلە بۆ گواستنەوەی نەوت لە "سافر" بۆ کەشتییەکی سەلامەت.
جێكی هۆشداریدا لەوەی "ناتوانرێت ئۆپەراسیۆنەكە بەبێ بەدەستهێنانی بودجەی پێویست ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەشدا كە لە كۆی 66 ملیۆن كە پێشتر لەلایەن بەخشەرە جیاوازەكانەوە بەڵێنیان پێدراوە، تا ئێستا تەنها دە ملیۆن كۆكراوەتەوە، لەكاتێكدا كەشتییەكە دەتوانێت بشكێت یان بتەقێتەوە "لە هەر ساتێكدا.
ڕوونیشی كردهوه: "ئەو بایە زۆرەی کە لە نێوان مانگی تشرینی یەكەم و كانوونی دووەمدا،پێشبینی دەکرێت مەترسیی ڕوودانی كارەساتی زیاتر دەكات، ئەگەریش كار نەكەین، كەشتیەكە دەشكێت و كارەسات ڕوودەدات، ئەوە تەنها پرسی كاتە، وە ڕژانی نەوت ، ئەگەر ڕووبدات، پێنجەم خراپترین ڕژانی نەوت دەبێت کە بەهۆی تانکەرێکەوە ڕوودەدات، بە گوتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوەشکردووە "تەنها پرۆسەی پاککردنەوەکە ٢٠ ملیار دۆلار تێدەچێت".
کۆی تێچوونەکە بە ١٤٤ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، بە حیسابکردنی قۆناغی دووەمیشەوە، کە پێویستی بە گۆڕینی "سافر " هەیە بە چارەسەرێکی سەلامەت و هەمیشەیی.
وتیشی " نەتەوە یەکگرتووەکان هێشتا پابەندە بە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی تێچووی گشتی.