بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە پەرلەمان و باقی دامەزراوە دەستوورییەکان کرد بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان.
چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە هاتوو" لەكاتێكدا پەشیمان و دڵتەنگی قووڵی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو ململانێ كوێرانەی كە روویداوە كە بەهۆی هەڵوێستە خراپەكانەوە كە بووەتە هۆی ، زیان گەیاندن بە گەلەكەمان ، ئێمە لە دڵەوە سوپاسی هەموو هەڵوێست و قسە و کردارێک دەکەین، کە بەشداری کرد لە وەستاندنی ئەم ململانێیە و کۆتاییهێنان بە خوێن ڕشتنی برایان لە ڕۆڵەکانی هەمان میللەت ، هەروەها سوپاسی ڕۆڵەکانی ئاسایش و جەماوەری کرد بەهۆی خۆگرتن و پابەندبوونی گەورەیان بە بەرپرسیارێتیەوە.
ئاماژهی بهوهشكردوە "بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو ناكۆكیانە بگیرێت كە روویداوە و كۆتایی بەو هەلومەرجانە بهێنین كە هاوكارە بۆ ئەم دۆخە ، پێویستە بە ئیرادەیەكی پتەوی كاركردن و خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتی نیشتمانی كە ئەركی چاكسازی لە ئەستۆ بگرێت و بەرەنگاریی گەندەڵی ببێتەوە و کە شکۆمەندی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی هەمووان بەهرەمەند بن لە ئاسایش و سەقامگیری و خێراتر لە گەیشتن بە ئاواتەکانی گەل.ھەروەھا بەشداریی بەرفراوانی هەموو هێزە سیاسییەکان کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە.
چوارچێوەی ھەماھەنگی داوا له ئه نجومه نی نوێنه ران و باقی دامه زراوه ده ستوورییه كان دەکات ، بگه ڕێنه وه سه ر ئه ركه ده ستوورییه كانیان و ئه ركه كانیان به رامبه ر هاووڵاتییان به جێبهێنن.