سیسی پێشوازی لە ھێوەربونەوەی گرژیەکانی عێراق کرد و داوای یالۆگ و سازان دەکات

سیاسی
  • 30-08-2022, 19:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ سێ شەممە"عەبدولفەتاح سیسی" سەرۆك كۆماری میسر پێشوازی لە ھێمن بونەوەی گرژیەکانی عێراق كرد، هاوكات داوای ھەڵبژاردنی گفتوگۆی كرد.
     "سیسی " لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسى ھەواڵى عێراقی (INA) وەریگرتوە ڕایگەیاند: "هەوڵە دڵسۆزەکانی لایەنە عێراقییەکان و بانگەوازی هێوربوونەوە لەلایەن هێزە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بەرز دەنرخێنم بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنی توندوتیژیەکان کە بووە هۆی پێکدادان و ناکۆکی توند . 
     سیسی هیوای خواست کە "ئەم هەوڵە دڵسۆزانە شوێنی خۆی بگرێت بۆ پێشخستنی ڕێڕەوی دیالۆگ لەنێوان هەموواندا لەپێناو سەلامەتی عێراق و پاراستنی تواناکانیدا.
     ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری داوای کشانەوەی ڕەوتی سەدری لە پەرلەمان کرد لە ماوەی یەک کاتژمێردا .
     سەدر لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە حەنانەی نەجەف بەڕێوەچوو و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی کرد داوا لە خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدر کرد لە ماوەی یەک کاتژمێردا لە پەرلەمان بکشێنەوە.
     ھەروەک ڕاشیگەیاند، "زۆر دڵتەنگم بەو گرژیانەی لە عێراق ڕوودەدەن، داوای لێبوردن لە گەلی عێراق دەکەم.
     سەدر وتیشی: ئەودەرکەوتانەی ئێستای وڵات بەھۆی دیلی گەندەڵی و توندوتیژییە، هەروەک وتیشی " هیوامان خواستبوو کە ناڕەزایی ئاشتیانە ڕووبدات نەک بەکارھێنانی چەک توندوتیژی، ئەوەب شۆڕش نییە و ئێستا ڕەخنە لە شۆڕشی بزووتنەوەی سەدری دەگرم.
     ھەروەھا سەدر سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و ئەو جەماوەرەی کرد کە بێلایەن وەستان، هەروەها سوپاسی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقی کرد .