بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران، پشتیوانییەکانی ئوردنی بۆ عێراق لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەرز نرخاند.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، رایگەیاندووە، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شا عەبدوڵڵای دووەم بن حسێن شای ئوردنەوە پێگەیشتووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە میانی پەیوەندییەکەدا، هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی گۆڕەپانی عێراق دا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "پاشا عەبدوڵڵای دووەم هاوسۆزی ئوردنی بۆ گەلی برای عێراق دەربڕیوە، ستایشی رۆڵی حکومەتی عێراق و رێوشوێنەکانی کرد لە هێورکردنەوە، بەتایبەت دەستپێشخەری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکات".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاشای ئوردن دەربڕی، هەروەها پاڵپشتیی برایانی ئوردن بۆ گەلی عێراق لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا، دووپاتی کردەوە لە گرنگی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوردن بە شێوەیەک کە دەستەبەرکردنی دەستکەوتی... بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو گەلە برایە”.