سەرۆک كۆمار : هەوڵەکان لەپێناو هێنانەئاراوەی دیالۆگ لە نێوان هێزە سیاسییەکان هەیە

سیاسی
  • 30-08-2022, 17:11
  • +A -A

    بەغدا-INA
    د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شا عەبدوڵڵای دوەم، پاشای ئوردن پێگەیشت و سەرۆک كۆمار هەروەها لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست بەرەو پاراستنی پەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
    به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت كەلەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شا عەبدوڵڵا پەرۆشی و پشتیوانی ئوردنی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری گەلی عێراق دەربڕی و ئاماژەیکرد بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵاتی دۆست، هاوکات هیوای خواست ململانێ و قەیرانی سیاسی لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ تێبپەڕیندرێت بە ئاڕاستەی هێنانەدی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق.
    هەر لەدرێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی شا عەبدوڵڵای دوەم کرد و ئاماژەیکرد بە هەوڵەکان لەپێناو هێنانەئاراوەی دیالۆگ لە نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ گەیشت بە چارەسەری ریشەیی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی عێراق و عێراقییەکان.
    سەرۆک كۆمار هەروەها دوپاتیکردەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و گەلی دۆست بەرەو پاراستنی پەرژەوەندییە هاوبەشەکان.