بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە شانشینی سعودیە داوای لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد بە یەکگرتوویی بوەستن.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "شانشینی سعودیە داوا لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکانی عێراق دەکات بە یەکگرتوویی بوەستن لە پێناو پاراستنی توانا و دەستکەوت و گەلی برایانی".