بەغداد/ INA
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وتی کە دەسپێشخەریەکەی سەید سەدڕ ئازایانەیە وشایانی ڕێزگرتنە.
عامری لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەسپێشخەریەکەی سەید سەدڕ بەڕاگرتنی توندوتیژی ئازایانەیە وشایانی ڕێزگرتنە کەلەکاتێکی هەستیاردا ڕاگەیەنڕا.
وتیشی بەهەموو هێزێکمانەوە پاڵپشتی لەم دەسپێشخەریە دەکەین وداواشی لەهەمووان کرد وەک سەید سەدڕ هەنگاوی لەمجۆرەبنێن.
هەروەها داوای کرد کەهێزەئەمنیەکان هاوکاری
بکەن لەپێناو لابردنی ئاسەواری قەیرانەکە ودۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ دەرچوون لەم چەقبەستیە سیاسیە.
ئەمەوپێشتر سەیدسەدڕ ڕایگەیاند کە خۆپیشاندەران لە پەرلەمان بکشێنەوە لەماوەی یەک کاتژمێردا.