بەغداد _INA
سەرۆکی ڕەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتیکردەوە کە ڕێگە بە هیچ گەندەڵییەکی نوێ بە سەرۆکایەتی گەندەڵکاران نادرێت.
سەید سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ساڵح محەمەد عێراقییەوە بڵاوکراوەتەوە کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتوە ڕایگەیاند "شۆڕشگێڕانی ئاشتیخواز ئێوە بە وەفا و بە ئەمک بون.
وتیشی: "ئێمە ڕێگە نادەین دەستدرێژی بکەنە سەرتان، ئێوە پارێزەری چاکسازین و ڕێگە نادەین گەندەڵی نوێ لەلایەن گەندەڵکارانەوە بەڕێوەببرێت.