نەجەف/ INA
سەید سەدڕ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا کەلە ناوچەی حنانە لەنەجەف بەسترا و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد
وتی داوا لەخۆپێشاندەران دەکەم کە لەماوەی یەک کاتژمێردا لەپەرلەمان بکشێنەوە.
وتیشی نیگەرانم لەوەی کە لەعێڕاقدا ڕوودەدات وداوای لێبووردن لەگەلی عێڕاق دەکەم.
وتیشی کە تەنها هاوڵاتی لەم ڕووداوانە زەرەرمەند دەبێت و نیشتیمان کۆتی گەندەڵی وتوندوتیژیە ، ئومێدەواربووین کە ناڕەزایەتیەکان ئاشتیانە بەڕێوەبچن وهەرشۆرشێکیش توندوتیژی تیادابێت ئەوە شۆڕش نیە.
وتیشی سوپاسی هێزەئەمنیەکان وحەشدی شەعبی دەکەم کەبێلایەن بوون وهەروەها سوپاسی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان دەکەم.
ئاماژەشی دا بەوەی خوێنی عێڕاقی حەرامە گۆشەگیربوونم سیاسی نیە وشەرعیە و بڕیارەکەش یەکجارەکیە.