بەغداد/ INA
وەزیری کارەبا عادل کریم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانیدا بەکارکردن ودەوامی فەرمی بۆ24 کاتژمێر.
وتەبێژی وەزارەت احمد موسی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزیری کارەبا فەرمانیداوە بە دەوامکردن بۆ 24 کاتژمێر بۆفەرمانبەران وبەبەڕێوەبەرەکانیشی ڕاگەیاندووە کەپێویستە 24 کاتژمێر لەشوێنەکانی کارکردن ئامادەگیان هەبێت.
وتیشی کە فەرمانیداوە بە بەردەوامی پێدانی کارەبا بۆ ڕووناککردنەوەی شۆست وشەڤامەسەرەکیەکان.
هەروەها داواشی کرد لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە ئاسانکاری بکەن بۆ تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا تاکو بەجوانی کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.