فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار رێنمایی دەكات بۆ كردنەوەی بازاڕ و دەرمانخانەكان و رەچاوكردنی كەیسی مرۆیی

ئەمنی
  • 30-08-2022, 13:05
  • +A -A

     ئەنبار - INA- ئەحمەد الدلێمی
    ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی ڕزێج كەسار رێنمایی سەرجەم كۆنتڕۆڵەكانی پارێزگاكە كرد كە حاڵەتە مرۆییەكان لەبەرچاو بگرن، هاوكات پشتڕاستیكردەوە كە رێگە بە هاوڵاتیان دەدرێت لە ناوچەكانی نزیكەوە بازاڕ بكەن.
    كەسار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : قەدەغەكردنی ئەمنی لە پارێزگاكە 100% جێبەجێكرا، هەروەها گەشتێكی ئێوارانمان لە سەرجەم ناوچەكان ئەنجامدا، هەروەها پابەندبوونێكی گەورە لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەبوو، كە ئاماژەیە بۆ هاوكارییە گەورەكەی نێوان هاوڵاتی و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و جەختی لەوە كردەوە : كە دۆخەكە لە پارێزگای ئەنبار سەلامەتە و هێزێكی بەرپەرچدانەوەمان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو كەسانەی كە كیشە و پەشێوی دروست دەكەن و دەستكاری ئاسایشی هاووڵاتییەكە بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئاڕاستەمان كرد بۆ كردنەوەی نانەواخانە و بازاڕ و دەرمانخانەكان لەناو ناوچە نیشتەجێبوونەكان، هەروەها ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدرێت لە ناوچەكانی نزیكەوە بازاڕ بكەن و ئاماژەی بەوەشكرد : هەموو كۆنتڕۆڵەكان ئاڕاستەكراوە بۆ ڕەچاوكردنی حاڵەتە مرۆییەكان و نەخۆشەكان و ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكان بۆ هاتنی ئەوان بۆ نەخۆشخانەكان.