پۆلیسی دیوانییە: بەڕێوەبردنی دەوریەی بەپێ بۆ جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ

ئەمنی
  • 30-08-2022, 12:55
  • +A -A

    دیوانییە - INA- سیفات ئەلعەزاوی
    ئەمڕۆ سێشەممە لیوا عەبتان محەممەد موتلەك ئەلشبلی فەرماندەی پۆلیسی دیوانییە بڵاوەپێكردنی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی لە سەرتاسەری پارێزگاكە بۆ جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاند.
    ئەلشبلی ئاماژەی بەوەشكرد  بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كە: پێكهاتەكانی پۆلیسی دیوانیە لە سەرتاسەری ناوچەكانی پارێزگاكەدا بڵاوبوونەتەوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە ئێوارەی دووشەممەوە تاوەكو ئاگاداركردنەوەی زیاتر بە لەبەرچاوگرتنی حاڵەتە مرۆییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمەش لەپێناو پاراستن و ئاسایشی ئەو هاوڵاتیانەدا هاتووە كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە سپێردراون و ئاماژەی بەوەشكردووە: جێگیركردنی مەفرەزە و دەوریەی ئۆتۆماتیكی و پێ لە شەقام و شوێنە گشتییەكان و سەرجەم رێگاوبانەكان.