بابل - INA- ئەحمەد چەنچون
ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی پۆلیسی بابل سەقامگیری دۆخی ئەمنی لە پارێزگاكە راگەیاند، پشتڕاستی كردەوە كە هیچ رێگرییەك نییە، هاوكات ئاماژەی بە جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاكە كرد بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵی تایبەت و گشتی.
عەمید عادل حسێنی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی بابل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: دۆخی ئەمنی لە پارێزگای بابل زۆر باشە لە ئێستادا هیچ رێگرییەك نییە.
ئەلحسێنی جەختی لەوە كردەوە: كە هاوكارییەكی گەورە لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران و هاووڵاتییاندا هەیە لە پێناو پاراستنی دامودەزگاكانی دەوڵەت.
ئاماژەی بەوەشكرد : فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە ئاڕاستەی هاووڵاتییانی كرد سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ پاراستنی سەلامەتییان، هەروەها ڕەچاوكردنی دۆسیەی مرۆیی هەیە، ئەمە جگە لەوەی كارئاسانی بۆ گواستنەوەی ویلەكانی باركراو بە كەرەستەی خۆراك بۆ پارێزگاكە دەكرێت.
جەختیشی لەوە كردەوە : پێویستی بە دووركەوتنەوە لە دەنگۆ و كەناڵە میدیاییەكان كە هاندەری توندوتیژی و ڕق و كینە لەنێوان هاوڵاتیاندا دەبن، هەروەها پشت بەستن بە سەرچاوە فەرمییەكان بۆ هەواڵی گرنگ.
ئاماژەی بەوەشكردووە: پارێزگاری بابل شاهیدی جێگیركردنی ئەمنی فراوانە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.
ڕوونیشی كردەوە : دۆخی وڵات پێویستی بەوەیە هەمووان یەك بگرن بۆ ئەوەی ئاشتی كۆمەڵایەتی بپارێزن.