هه‌ولێرـ INA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له‌سه‌ر دۆخی عێراق بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند نیگه‌رانه به دۆخی عێراق و په‌یوه‌ندیی به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه، له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه، ڕایگه‌یاند: زۆر نیگه‌رانم بەو توندوتیژییە نوێیە لە عێراق هەیە. لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی قسەم کرد بۆ ئەوەی دڵنایی بدەم لە ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له یارمه‌تیدان بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتە.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆیەکی گشتگیر و ڕاستگۆیانە لەسەر کێشە جددی و قووڵەکان بکرێت کە بەرەوڕووی وڵات بوونەتەوە. پێویستە بوێری ئەوەمان هەبێت کە جیاوازییەکانی یەکتر قبووڵ بکەین و دان بەوەدا بنێین کە ئەو بارودۆخەی ڕووبەڕووی بووینەتەوە پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.