فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف" بەردەوامبوونی گەشتەكانی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 30-08-2022, 11:32
  • +A -A

    نەجەف - INA- حەیدەر فەرمان
    ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بەردەوامبوونی گەشتە بێ وەستانەكانی ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نەجەف كاپتن حیكمەت ئەحمەد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بەردەوامە لە گەشتەكانی و گەشتەكانیش نەوەستاون.
    دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی ڕایگەیاند :  ڕۆژی دووشەممە بەردەوامبوونی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ئەمەش دوای ئەوە هات كە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیریان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا سەپاند، لە بەرامبەر پاشخانی ئەو ڕووداوانەی كە لە دوێنێوە لە بەغدا و هەندێك پارێزگا ڕوودەدەن .