كەش و هەوای عێراق.. بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتوو دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 30-08-2022, 11:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی كەشناسی بۆ ڕۆژانی داهاتوو كەشوهەوای وڵاتی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتووەوە بەرز ببێتەوە.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژە بەوە كراوە  : كە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ چوارشەممە ڕوون دەبێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕوونادات.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای رۆژانی پێنجشەممە و هەینی روون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی  : كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەزگای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە: