ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا شەش جۆر لە قەدەغەكردنی گشتگیردا ناگرێتەوە

ئەمنی
  • 30-08-2022, 11:03
  • +A -A

    سەڵاح الدین - INA- فلەیح ئەلعوبەیدی
    ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا دەركردنی شەش جۆر لە قەدەغەكردنی گشتگیری ڕاگەیاند.
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان لیوا عەلی مسەجەل ئەلمالیكی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: بڕیاردرا ژمارەیەك كەیس لە بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر دووربخرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم حاڵەتانە دۆسیەی مرۆییە لەگەڵ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەكانی سووتەمەنی هەڵگری ماددەی خۆراك رێگەیان پێدراوە كاربكەن، ئەمە جگە لە تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا و شارەوانی و خزمەتگوزارییەكان، ئاماژەی بەوەشدا كە : ئەمە بەپێی ئەو رێنماییانە هاتووە كە لەلایەن لیژنەی ئاسایشەوە دەرچووە.