به‌غداـ INA
ئه‌یه‌تولڵاهـ فه‌قێ سه‌ید حوسێن ئیسماعیل سه‌در داوای گفتوگۆ‌و ئارامی له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كات.
له‌سه‌ید سه‌در له‌راگه‌یندراوێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" داوا له‌هه‌موو گفتوگۆ وئارامی له‌هه‌موو نه‌وه‌كان و رێگر له‌ئاگری فیتنه بگرن و ئه‌گینا بێ ده‌نگی باشترینه و دانیشتن له‌ماڵه‌وه به‌سوودتر و باشتره.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یندراوه‌كه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحيم
وَٱتَّقُواْ فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنكُمْ خَآصَّةً ۖ وَٱعْلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
صدق الله العليّ العظيم
كوره عێراقیه‌كانی به‌ڕێز..
له‌م بارودۆخه‌ی ئالۆز و له‌مایه‌ی ئه‌م ئالۆزی و به‌ریه‌ككه‌تنه‌ی ناوخۆییدا، ته‌نها ده‌توانین په‌یڤێك ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بكه‌ین كه گوێی لێی ده‌گرن وداوا له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و ئه‌ولایه‌نانه‌ی له‌شوێنی ئالۆزیه‌كانه، چه‌ك بكێشننه‌وه و هه‌موو كارێكی رابگرن كه‌ببێته هۆی ئالۆزی كه‌تائێستا بووه هۆی لێكه‌وتنه‌وه‌ی كوژراو وبرینداره‌كان له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای عێراق كه‌ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئازاردان و ئێشانی دڵمان.
كوره ئازیزه‌كانمان..
بیناكردنی عێراق له‌ئێوه چاوه‌روان ده‌كرێت نه‌ك ده‌نگی ئاگرو ئالۆزیه سیاسیه‌كان هه‌ر چه‌ند توند‌و به‌هێز ببێت هه‌ر باشتره له‌گولله و رق وكینه كه‌ته‌نها وێرانكاری و بێوه‌ژن و هه‌تیوه‌كان به‌دوایی خۆدا دێڵته‌وه، خوای گه‌وره ته‌ماشه‌ی هه‌ر په‌یڤێك ده‌كات و مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات و ئه‌وه‌ی چاوه‌ربكات باشتر شت پێش كێشی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات چه‌كی خۆی به‌رووی برایه‌كه‌ی ده‌كێشته‌وه كه‌برایه‌تی له‌ره‌گه‌ز و ئایین و مه‌زهه‌ب و جوغرافیا.
كوره‌كانی عه‌لی و حوسێن خوێنی ئێوه له‌شه‌ڕه‌كانی ئازادی له‌دژی تیرۆر تێكهه‌ڵ بووه و ئێوه سه‌ر به‌و هۆزه مه‌ردانه‌ن و ده‌ستتان به‌رزده‌كه‌نه‌وه له‌ژێر ئه‌و گومبه‌تانه چۆن ئالۆزیه سیاسییه‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌وه ئه‌مه به‌سه‌ر خه‌ڵكی یه‌ك ماڵدا بهێنن.
ئێوه له‌یه‌ك داك وباوكن و ده‌كرێت دووبه‌ره‌كی سیاسی هه‌بێت به‌ڵام ناكرێت و لۆژیكی یان مرۆڤایه‌تی نییه تاكو شتێك له‌ئایینیش دا نییه، جه‌نگ له‌نێوان براكاندا هه‌بێت..كه‌س با واتێنه‌گات ئه‌و گولله‌ی له‌چه‌كی ده‌رده‌چێت بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌چێت ده‌بێ بزانی بۆ سینگی خۆی ده‌چێت له‌برایه‌كه‌وه بۆ برایه‌كی تره.
داوا له‌هه‌موو كوره‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین گفتوگۆ بكه‌ن و ئارام بن و ئاگری فیتنه بكوژێنه‌وه و ئه‌گینا بێ ده‌نگی باشترینه و دانیشتن له‌ماڵه‌وه زۆر به‌سوودتره.
كۆتای نزایی ئێمه خوای گه‌وره عێراق و عێراقیه‌كان بپارێزێت و دوور بخاته‌وه له‌هه‌موو شه‌ڕ و ناخۆشی.