نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی دوای بەدەستهێنانی قازانج كە زیاتر لە 4% تێپەڕاند

ئابوری
  • 30-08-2022, 10:24
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    نرخی نەوت دابەزی ئەمڕۆ سێشەممە دەستبەرداری بەشێك لە دەستكەوتەكانی خولی پێشوو بوو.
    بازاڕ ترسی ئەوەی هەیە كە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی سوود لەلایەن بانكە ناوەندییەكانەوە ببێتە هۆی خاوبوونەوەی ئابووری جیهانی و كەمبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی.
    نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی تشرینی یەكەم بەڕێژەی 81 سەنت، واتە 0.7% دابەزی و گەیشتە 104.28 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێژەی 4.1% بەرزبووەوە، كە گەورەترین بەرزبوونەوەیە لەماوەی زیاتر لە مانگێكدا.
    نەوتی خاوی ئەمریكای ڕۆژئاوای تەكساس 96.68 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك تۆماركراوە، كە 33 سەنت دابەزیوە، واتە 0.3%، دوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشوودا بەڕێژەی 4.2% بەرزبووەتەوە، بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.
    هەڵاوسان لە زۆرێك لە ئابوورییە گەورەكانی جیهان نزیكە لە دوو ژمارە، ئاستێك كە لە ماوەی نزیكەی نیو سەدەدا نەبینراوە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی بانكە ناوەندییەكانی ئەمریكا و ئەوروپا پەنا بۆ بەرزبوونەوەی توندتری ڕێژەی سوود ببەن.
    شرۆڤەكارانی كۆمپانیای هێتۆنگ فیوچەرز رایانگەیاند : ئارەزووی مەترسی كەمیكردووە بەهۆی ئەو پێشبینییانەی كە بانكی فیدراڵی بەردەوام دەبێت لە بەرزكردنەوەی رێژەی سوود، هەروەها دابەزینی نرخی غازی سروشتی لە ئەوروپا نادڵنیایی قەیرانی وزە زیاتر دەكات.
    سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دوێنی دووشەممە رایگەیاند:  بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا لەدوای شەڕی ئۆكرانیا لە چاوەڕوانییەكان زیاتر بووە كە ئەمەش كاریگەری لەسەر نرخەكانیش هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : مۆسكۆ تادێت قورستر دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمهێنان، چونكە دەست دەكات بە كاریگەری سزاكانی رۆژئاوا كە بەهۆی جەنگی ئۆكرانیا بەسەریدا سەپێندراوە و روونیشیكردەوە  : دەوڵەتانی ئەندام دەتوانن نەوتی زیاتر لە یەدەگی ستراتیژی نەوت بكشێننەوە ئەگەر بیدۆزنەوە پێویستە لە كۆتایی بەرنامەی ئێستادا.