بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، ناوچەی سەوز بە چوار مووشەك بۆردومان كراوە.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە : ناوچەی سەوز لە بەغدا لەلایەن چوار مووشەكەوە بۆردومان دەكرێت كە لە كۆمەڵگایەكی نیشتەجێبوونەكەدا كەتەوە و ئەمەش زیانی لێكەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : شوێنی هەڵدانی لە ناوچەكانی ئەلحەبیبیە و ئەلبەلەدییات بووە، لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت.