فه‌یاز داوای پاراستنی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات

سیاسی
  • 29-08-2022, 22:46
  • +A -A

    به‌غداـ INA

     سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی فالح فه‌یاز ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر ده‌مێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسیه‌كان.

    فه‌یاز له‌كۆنگره‌یه‌كی ئه‌منی دا له‌نه‌یناوا و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌، وتی" ئێمه‌ له‌ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر ده‌مێنێن له‌سه‌ر په‌یمانی خۆمان بۆ نه‌وه‌كانی گه‌له‌ قاره‌مانه‌كه‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی. 

     هه‌روه‌ها راگه‌یاند" دووباره‌ جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی پرۆسه‌ی سیاسی و ڕیزگرتن له‌ئالوگۆی ده‌سه‌ڵات به‌ئاشتیانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كه‌ین به‌به‌رپرسیارانه‌ ره‌فتار له‌هه‌مبه‌ر نیشتیمان و ئارامی و سه‌قامگیری بكه‌ن و با ده‌ستوور و یاسا حه‌كه‌م بێت.