جه‌زائیر داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق ده‌كات په‌نا به‌ن به‌ر زمانی گفتوگۆ

سیاسی
  • 29-08-2022, 22:15
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ئه‌مڕۆ جه‌زائیر داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراقی كرد په‌نا به‌نه‌ به‌ر زمانی گفتوگۆ.

    وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ و ره‌وه‌ندی نیشتیمانی جه‌زائیری له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه‌ راگه‌یاند" له‌سونگه‌ی په‌یوه‌ندی برایه‌تی و هاوكاری و پشتگیری مێژووییمان له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق، به‌نێگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌روانینه‌ رووداوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی برا كه‌له‌ئه‌نجامی قه‌یرانێكی سیاسی و راكێشانی وڵات بۆ خۆپیشاندانه‌كانی توند و مه‌ترسی سه‌ریهه‌ڵداوه‌. 

     هه‌روه‌ها راگه‌یندراوه‌كه‌ داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراقی كرد زمانی گفتوگۆ و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات وله‌پێناو پاراستنی گیان و موڵكه‌كان به‌سه‌ر بێخن. دووباره‌ پشتگیری خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هیوادارین ئه‌م وڵاته‌ی برا بتوانێت ئه‌م قوناغه‌ تێپه‌رێنێت و ئارامی و سه‌قامگیری خۆی بگێرته‌وه‌ به‌هه‌وڵ و یه‌كریزی هه‌موو نه‌وه‌كانی.