نێچیرڤان بارزانی: له‌ نزيكه‌وه‌ و به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا ده‌ڕوانين

سیاسی
  • 29-08-2022, 21:31
  • +A -A

    هەولێرـ INA
    نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی ئێستای عێراق پەیامێکی ڕاگەباند وتێدا هاتووە"له‌ نزيكه‌وه‌ و به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانين. داوا له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆياندا بگرن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ زياتر له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
    خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه‌، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه‌ ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له‌ ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت.
    هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منييه‌كان پێويسته‌ به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه‌ هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا.
    دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه‌ و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ ڕزگارى ببێت و كار له‌ كار نه‌ترازێت.
    دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان، بۆيه‌ دووباره‌ هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌ عێراقييه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بێن له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ و ده‌ست به‌ گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ى وڵات