بەغداد/ INA
"ئەیاد عەللاوی " سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتیکردەوە کە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ چارەسەرکردن جگە لە رێگەی دیالۆگی نیشتمانی.
"عەللاوی" لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە ڕایگەیاندووە: داوا لە هەموو لایەك دەكەم ئارام بگرن و خۆگرتن بگرنەبەر و پشت بە لۆژیك و حیكمەت و هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی ببەستن ، كە ئەمڕۆ هەموومان زیاتر پێویستمان پێیەتی لە جاران.
"عەللاوی " ئاماژهی بهوهشكرد، هیچ ڕێگەیەك بۆ چارەسەر نییە جگە لەڕێی دیالۆگێكی نیشتمانی كە هەموو ھەوڵە سیاسی و كۆمەڵایەتیی و جەماوەری و پیشەییەكان لەخۆبگرێت، ھەروەھا ڕەتكردنەوەی هەموو جۆرە پشك پشکێنەی باڵادەستی و دوورخستنەوە و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و هێنانیان بۆ بەردەم دادگا.