واشنتۆن: نابێت ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق بخرێتە مەترسییەوە

سیاسی
  • 29-08-2022, 19:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دووپاتی كردەوە كە نابێت ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق بخرێتە مەترسییەوە و ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا كاتی دیالۆگ هاتووە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان.
     باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "هەواڵەكانی نائارامی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری عێراق جێگەی نیگەرانییە، بەو پێیەی ڕێگە نادەن دامودەزگا عێراقییەكان كاربكەن. ئەمریكا نیگەرانە لە پەرەسەندنی گرژییەكان و داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات ، بۆ مانەوەی ئاشتی پێویستە دووربکەونەوە لەو کردارانەی کە دەبێتە هۆی توندوتیژی.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق بخرێتە مەترسییەوە، ئێستا کاتی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان نەک لەڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە.
     ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە مافی ناڕه‌زایه‌تی گشتی ئاشتیانه‌ پێكهاته‌یه‌كی جه‌وھەریە ‌ له‌ هه‌موو کایە دیموكراسییه‌كان، به‌ڵام ده‌بێت خۆپیشانده‌ران ڕێز له‌ دامه‌زراوه‌ و موڵك و ماڵی حكومه‌تی عێراقیش بگرن كه‌ سه‌ر به‌ خه‌ڵكی عێراقن و لە خزمه‌تی خه‌ڵكی عێراقن و ده‌بێت ڕێگه‌ بدرێت به‌ دامه‌زراوه‌كان كاربكه‌ن.