بەغداد/ INA
فەریق روکن لیوا "ئەحمەد سەلیم " فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رێنمایی بۆ بەهێزکردنی پاراستن بۆ فەرمانگەکانی حکومەت و بانکەکان دەرکرد.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاندووە" لیوا "ئەحمەد سەلیم" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، رێنمایی بۆ پاراستنی فەرمانگەکانی حکومەت و بانکەکان دەرکردووە".
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان داوای لە خۆپیشاندەران کرد دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە پابەندی بەرزترین ئاستی خۆگرتن و ڕەفتاری برایانە بووە بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادان یان خوێنڕشتنی عێراقیەکان.