بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوای لە سەرجەم خۆپیشاندەران کرد باڵەخانەکانی حکومەت چۆڵ بکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوە کردووە"نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) داوا لە سەرجەم خۆپیشاندەران دەکات دەستبەجێ ناوچەی سەوز لە بەغدا بەجێبهێڵن ، بە چۆڵکردنی سەرجەم باڵاخانەکانی حکومەت و ڕێگەدان بە حکومەت بۆ بەردەوامبوون لە بەرپرسیارێتیەکانی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە لە خزمەتی گەلی عێراقدایە.
ھەروەک نوێنەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ێشهاتەکانی ئەمڕۆ پەرەسەندنێکی زۆر مەترسیدارە. پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەت بەبێ بەربەست کاربکەن بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق لەهەموو بارودۆخێکدا و لەهەموو کاتێکدا. ئێستا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە رێزگرتن لە دەستوور گرنگە.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو لایەک کرد کە ،ئاشتیخواز بن هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بکەن و خۆیان بەدوور بگرن لەو کردارانەی کە ڕەنگە ببێتە هۆی زنجیرەیەک ڕووداوی ڕانەگیراو. داوای لە "هەموو لایەنە (سیاسیەکان) کرد کار بکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پەنابردن بۆ دیالۆگ وەک تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
بەیاننامەکە ئەمەشی خستۆتە روو کە "ناتوانرێت عێراقییەکان بە بارمتە بگیرێن لەلایەن دۆخێکی پێشبینینەکراو و بەرگەنەگیراوەوە ، کە مانەوەی بەم جۆرە دەوڵەت دەخاتە مەترسی.