بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، داوای لە خۆپیشاندەران کرد دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاندووە، "سەرۆک وەزیران"مستەفا کازمی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرکردە ئەمنییەکانی کرد لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکانی ئەم دواییە و چوونە ناوەوەی خۆپیشاندەران بۆ دامەزراوە حکومییەکان.
ئاماژهی بهوهشكرد، "كازمی رێنماییەكانی بۆ سەركردە ئەمنییەكان نوێ كردەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی پابەندبن بە رێنماییەكانی پێشوو سەبارەت بە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران، هەروەها پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت، رێگریكردن لە خراپ بەكارهێنانی دامودەزگا حكومییەكان لەلایەن هەر لایەنێكەوە.
داواشی لە خۆپیشاندەران کرد "بەپەلە لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە، دۆخی گشتی وڵاتەکە تێکەڵ نەکەن و ئاشتی کۆمەڵگا بخەنە مەترسییەوە.