سەرۆکی کۆمار: پێشهات و ڕووداوەکان هێزە نەتەوەییەکان ناچار دەکەن لە سەرووی جیاوازییەکانەوە رێکبکەون

سیاسی
  • 29-08-2022, 18:07
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار رایگەیاند كە ڕووداو پێشهاتەكان هێزە نەتەوەییەكان ناچار دەكەن لە سەرووی ناكۆكییەكانەوە بن. 
     ساڵح لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەو بارودۆخە سەختەی كە بە وڵاتەكەماندا تێدەپەڕێت، پێویستە هەمووان پابەندبن بە ئارامی و خۆگرتن و رێگریكردن لە پەرەسەندن و دڵنیابوون لەوەی دۆخەكە نەخلیسکێتە ناو ئالۆزی زیاتر و مەترسیدار کە دواجار هەمووان تێیاندا دۆڕاو دەبن. 
     سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکردوە ، "خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیروڕا مافێکی دەستوورییە لەگەڵ پابەندبوون بە یاساکان و پاراستنی ئاسایشی گشتی، بەڵام تێکدانی دامودەزگاکانی دەوڵەت بابەتێکی مەترسیدارە کە وڵات و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسییەکی گەورە. 
    بۆیە داوا لە خۆپیشاندەران دەکەم لە دامەزراوە فەرمییەکان بکشێنەوە، و ڕێگە بە هێزە ئەمنییەکان بدەن کارەکانیان ئەنجام بدەن." ئەرکی پاراستنی ئاسایش و موڵک و ماڵی گشتی بکەن . 
     ھەر لە بەیاننامەکەی سەرۆک کۆماردا ھاتوە کە پێشهات و رووداوه‌كان دوو به‌رپرسیارێتی به‌سه‌ر هێزه‌ نیشتمانییه‌كاندا ده‌سه‌پێنن کە رێگری له‌ توندوتیژی بكه‌ن و خوێنی به‌نرخی عێراقییه‌كان بپارێزن و به‌ وریاییەوە مامەڵە بکەن ، بۆ یە پئویستە هەڵوێستگەلێک نیشان بدەن کە نیشتمان بپارێزێت، و ئەو ڕێبازە ئاشتیخواز و دیموکراسی و دەستوورییە بپارێزن کە گەلەکەمان قوربانیی بۆ داوە