بەغداد/ INA
وەزارەتی پەروەردە دواخستنی تاقیكردنەوە وزارییەكانی بۆ خولی دووەمی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی راگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە"بڕیاردرا تاقیکردنەوە وزارییەکان بۆ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی (خولی دووەم) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ دوابخرێت، بۆ کاتێکی ناديار.
ھەر لە بەیاننامەکەدا ھاتوە ، "بڕیارەکە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاسایی یە هاتووە کە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی خوێندکارە ئازیزەکانمانە.