بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە , حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر داوای ئارامگرتن و خۆگرتنی کرد و ھەروھا داوایکرد کە ڕاكێشانی دۆخەکە بۆ فیتنە نەبرێت.
عەبادی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاند: "داوای ئارامگرتن و خۆگرتن دەكەم و داواش لە هەمووان دەكەم نەكێشرێنە ناو ئەو فیتنەیەوە كە وەك پارچەی شەوی تاریكی بەدوای یەكدا هاتووە.
داواش دەکەم عێراقییەکان یەکگرتوو ڕێگربم لە پێشێلکردنی مافە تایبەت و گشتیەکان.